عوممان ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت
و سوڵتانی شانشینەکەش فەرمانێکی شاهانەیی لەوبارەیەوە دەرکرد.
هەواڵ:KNNC
پرسی هەڵگرتنی ڤیزای سەر عێراق لەلایەن عوممانەوە یەکلابوویەوە و سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە عوممان بڕیارێکی دەرکرد
کە کە تایبەتە بە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزادا.
ڕێککەوتنەکە بۆ لێخۆشبوونە لە ڤیزای هاوبەش بۆ
هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی.
لە فەرمانیکی شاهانەیی شانشینەکەدا هاتووە، دوای
پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی دەوڵەت و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عوممان و عێراق سەبارەت
بە لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی،
کە لە 3ی ئەیلولی 2025 واژۆ کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرژەوەندی
گشتیی، بریارەکە دراوە و لەدوای دەرچوونی لە ڕۆژنامەی فەرمییەوە دەێتە بواری
جیبەجێکردنەوە ڤیزا لەسەر عێراقییەکان هەڵدەگیرێت...
907 جار خوێندراوەتەوە