بە بەشداریی هاوپەیمانان هەسەدە و دیمەشق ئاگربەستیان ڕاگەیاند، سوپاش ڕەتیکردوەتەوە بکشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژاسنی هەواڵی ئەڵمانیا لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە
ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و حکومەتی سوریای ڕاگەیاند، کە
هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییش بەشداربوون لە دانوستانەکانی ڕاگرتنی شەر.
دوابەدوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکان لە شوێنە جیاوازەکانی
لادێکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە، بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەڵەتیی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی
سوریا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکە.
بەپێی ئاگربەستەکە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و وەزارەتی بەرگریی سوریا کراوە بۆ ڕاگرتنی تەقە و ڕاگرتنی هەموو تۆپباران و
هێرشەکانیان بۆ بە بەئامانجگرتنی یەکتر.
ئاژانسەکە ئاشکرای
کردوە سەرباری ئەوەی هەسەدە داوای لە حکومەتی سوریا کردوە لەو ناوچانە بکشێتەوە کە
دەستی بەسەرداگرتوە، سوپای حکومەتیش ڕەتیکردوەتەوە بکشێتەوە.
بەپێی زانیارییە زانراوەکان، لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی هەسەدە و هاوپەیمانان و حکومەتی سوریا، داوای پابەندبوون بە ڕێککەوتنی 10ی ئازار کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکە پێکدادان و
ڕووبەڕووبەونەی قورس لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی دیمەشق هەیە و تەنانەت هێزەکانی
هاوپەیمانانیش چوونە ناوچە کێشەلەسەرەکان...
272 جار خوێندراوەتەوە