بومه‌رله‌زره‌یه‌ك كه گوڕه‌كه‌ی 5.5 پله بوو، به‌پێوه‌ری رێخته‌ر
ناوه‌ندی وڵاتی به‌نگلادشی گرته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو زیاتر
له 300 كه‌سی تریش بریندار بوون.
بوومەلەرزەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە بەشێکی زۆری دانیشتووای ئه‌و
وڵاته لە ماڵەوە بوون به‌و پێیه‌ی پشووی
کۆتایی هەفتەیە لەو وڵاتە کە ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 170 كه‌سن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی کاتی بڵاویكرده‌وه" کە لانیکەم
نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە300 کەسیش برینداربوون کە لە نێویاندا خوێندکاری
زانکۆ و کرێکاری کارگەکانن.
هه‌روه‌ها بەلایەنی کەمەوە14 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووەو ئاگریش
لە وێستگەیەکی کارەبا کەوتۆتەوە پێش ئەوەی کۆنترۆڵ بکرێت.
محەممەد یونس، سەرۆکوەزیرانی کاتی لە بەیاننامەیەکدا "نیگه‌رانی
و دڵتەنگی قوڵی خۆی بە هەواڵی قوربانیانی ناوچە جیاجیاکان" دەربڕی.
دووپاتیکردەوە کە حکومەت "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست" دەگرێتەبەر
و تیمه فریاگوزاریەکان "بە خێرایی ده‌گه‌نه ناوچه زیان لێكه‌وتوه‌كان.
503 جار خوێندراوەتەوە