به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا
بڵاویكرده‌وه، بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ده‌ستگیركردوه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه شەوی ٢٠٢٥/١١/٢٠ دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ
لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی
سلێمانی، دووبارە گرژی كه‌وتوه‌ته‌وه نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرشی
كردوه‌ته سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری كردوه، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە
بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ
لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی
بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی
٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
332 جار خوێندراوەتەوە