نوری مالکی: کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند بە یاسا چارەسەردەکرێن

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 22/11/2025
کوردستان
+
-

نوری مالکی دەڵێت دەبێت ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێککەوتنی کاتیی چارەسەر ناکرێن و یاسا چارەسەرییان دەکات، بۆیە سەردانی هەرێم دەکات، ئامادەیی چەکدانانی گروپە چەکدارەکانیش ئاشکرا دەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ڕوونە کورد لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا باجی قورسی داوە، ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندییش بە ڕێککەوتنی کاتیی چارەسەر ناکرێن بەڵکو پێویستیان بە داڕشتنی یاسایە، پڕۆسەی سیاسی دوای ھەڵبژاردنەکانی 11ی ئەم مانگەش دەخوازێت سەردانی هەولێر بکات بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەکان.

 

 

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریش ئاماژەی بەوەکرد، کە پێویستە کورد پەلەبكات لە هەڵبژاردنی كەسایەتی سەرۆك كۆمار، سوننەکانیش هەرچی زووە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن.

 

 

لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانیش کە پشکی شیعەیە چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرێکی دیاریکراوی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو داناوە و بڕیاریشی نەداوە سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە خولی دووهەمی سەرۆک وەزیران بێبەش بکرێت، وتیشی هەرکەسێک هەوڵی شكاندنی مالکی بدات دەشكێندرێت.

 

 

لەبارەی کێشەکانی ناوچەکەش ئاماژەی بەوەدا، عێراق نایەوێت ببێتە بەشێک لە ململانێکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەڵکەو دەیەوێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت، ناشبێتە بەشێک لە ڕێککەوتنی ئیبراهیمیی و هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل.

 

 

لەبارەی گروپەچەکدارەکانیش نوری مالکی وتی کە گروپەچەکدارەکان ئامادەن چەکەقورسەکانیان ڕادەست بکەن و تێکەڵ بە دەوڵەت ببن...

64 جار خوێندراوەتەوە