عه‌باس موسه‌وی راوێژكاری نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی
یاسا به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند؛ سبه‌ی شه‌ممه مالكی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و به‌رپرسانی تری هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی موسه‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غدا له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به‌ره‌و باشبون چوه‌و هه‌ردولاش له‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ك دۆسێ رێككه‌وتون و چه‌ند پرسێكی تریش ماون كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت
له‌وانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و یاسای نه‌وت و غاز.
دوپاتیشیكرده‌وه كه به‌م نزیكانه
شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانی
نێوانیان .
250 جار خوێندراوەتەوە