ئەمساڵ نزیکەی 7000 گەنج هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 22/11/2025
کوردستان
+
-

لەمساڵدا نزیکەی حەوت هەزار گەنج وڵاتیان بەجێهێشتوە و سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانیش ئاماری مردنی بێسەروشوێنبوانی ئەو ڕێگەیە ئاشکرادەکات.

 


هەواڵ:KNNC

 

 

کۆچکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەردەوامە و لەبارەی کۆچی گەنجانیشەوە ئەبوبەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تەنها لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار و 500 گەنج لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردوە بەرەوەی دەرەوەی وڵات.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشدا لەو ژمارەیە ئەوەندەی کە دیار و زانراو بێت چوار گەنج لە ڕێگەی چونە دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە تەرمی دووانیان گەڕێندراوەتەوە هەرێمی کوردستان و تا ئێستا تەرمی دووانەکەی دیکە نەگەڕێندراوەتەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە هەوڵدا دەبن تا ئەوانیش بگەڕێننەوە.

 

 

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان وتیشی، جیا لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە، 16 گەنجی دیکەی کۆچبەریش لەڕێگەی چوونیان بۆ ئەوروپا دیار نەماون و بێسەروشوێنن...

94 جار خوێندراوەتەوە