چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هەسەدە

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 22/11/2025
کوردستان
+
-

چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هەسەدە و ئاساییشیش ڕوونکردنەوە لەبارەی زیانەکان دەدات.

 

 

هەواڵKNNC

 

 

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: چەکدارانی داعش دوو هێرسیان کردوەتە سەر پێگەکانی ئاساییش و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە سنوری دێرزەوور.

 

 

ئاساییش ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر خاڵی هاوبەشی پشکنینی ئاساییش و هەسەدە بووە و چەکداران لەڕیگەی ماتۆڕسکیلێکەوە هێرشیان کردوە،
هێرشەکەی دیکەش لەڕێگەی هەڵدانی نارنجۆکی دەستییەوە بووە بۆ ناوەندیکی ئاساییش، هەردوو هێرشەکەش لە هەمان کاتدا ئەنجامدراوە.

 

 

لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان وتویەتی خۆشحاڵانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەوە و چەکدارانیش هەڵاتوون، بە مەبەستی دۆزینەوەشیان ئاساییش دەستی بە گەڕان کردوە و گەمارۆی شوێنە دیاریکراوەکانی داوە تا هێرشبەران دەستگیربکات...

220 جار خوێندراوەتەوە