له‌شارۆچكه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غداو به‌هۆی داڕمانی
بنمیچی یه‌كێك له‌پۆله‌كانی خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی قوتابیه‌ك به‌ناوی (محه‌مه‌د
قاسم شه‌مه‌ری) گیانی له‌ده‌ستداو دوانی تریش بریندار بوون.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك میدیاكانی عێراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه، روداوه‌كه
كاتژمێر 12ی ئه‌م نیوه‌رۆیه رویداوه.
هاوكات كه‌سوكاری قوربانییه‌كان داوایان له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه
نی پارێزگای به‌غداو به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌رح كردوه لێپرسینه‌وه له‌به‌رێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده‌ی مه‌حمودیه بكات به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیاره له‌رووداوه‌كه.
لایخۆشیه‌وه ئیبراهیم نامس جبوری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی
عیراق لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه‌كه‌ی
پێڕابگه‌یه‌نن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی 1200
خوێندنگه له‌عیراقدا هه‌ن كه شیاوی به‌كارهێنان نین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زیاتر
له 100 خوێندنگه‌ی قوڕ و زیاتر له 1000 كه‌ره‌ڤانه‌ش هه‌ن كه‌وه‌ك ناوه‌ندی
خوێندن به‌كارده‌هێنرێن.
442 جار خوێندراوەتەوە