دەمیرتاش دەڵێت بە
سەربەرزییەوە چووەتە زیندان و مانەوە و دەرچوونیشی لە زیندان بە شکۆوە دەبێت.
هەواڵ:KNNC
سەڵاحەدین دەمیرتاش
هاوسەرۆکی پێشوتەری هەدەپە و سەرکردەی دیاری کورد، لە زیندانی ئەدیرنەوە پەیامێکی
نوسراوی بڵاوکردەوەو بە نیگەرانییەوە ڕایگەیاندوە: قسەی کەسانێک لەبارەی
ئازادکردنیی زۆر ئازاری دەدەن کە بیروباوەڕی خۆیان بەسەر ئەودا دەسەپێنن و لێکدانەوەی
بۆ دەکەن.
دەمیرتاش وتویەتی:
"ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسەو بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من بەبێ
ئەوەی ئاماژە بەو قسەناش بدەم کە بە ناوی منەوە دەیکەن و بڵاوی دەکەنەوە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش وتویەتی،
"پێویستە هەمووان بزانن و دڵنیابن، من بەڕێز و بە سەربەرزییەوە هاتمە ئێرە، ڕێز
و شکۆی خۆمم نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزیی دەمێنمەوە، بەشکۆوە لێرە دەردەچم یان
تا دواڕۆژی ژیانم لێرە دەمێنمەوە".
سەرکردە کوردەکە لە
بەشێکی قسەکانیدا وتویەتی، 9 ساڵ لە زیندان ناخۆشیی زۆری بینیوە، بەڵام "دورکەوتنەوە
لەخەباتی ئازادیی، دیموکراسیی و ئاشتیی گەل، لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی
بەرگریی و ئیرادەیەکی پۆڵایینی پێدەبەخشێت"...
223 جار خوێندراوەتەوە