بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
مەرزی حاجی ئۆمەران دادەخرێت هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی هاتوچۆ دەگەڕێندرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
مەرزی حاجی ئۆمەران کە یەکێکە لە دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان
ئێران دادەخرێت و هۆکارەکەشی بۆ زۆربوونی هاتوچۆ لەو دەروازەیە دەگەڕێندرێتەوە.
لەبارەی داخستنی
مەرزەکە ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری بەرپرسانەوە ڕایگەیاندوە، بەهۆی زیادبوونی
هاتوچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەران سنوردارکردنی نوێ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، بەوەی
دەبێت ڕۆژانە تەنها هەزار کەس هاتوچۆبکەن، مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ پیرانشار دادەخرێت.
داخستنی مەرزی حاجی
ئۆمەران بۆ ماوەی دوو ڕۆژە و لەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەیینیدا جێبەجێ دەکرێت، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووشەوە هاتوچۆ لەسەر بنەمای پیت دەبێت...
785 جار خوێندراوەتەوە