دەمپارتی: نازانین بۆ تا ئێستا دەمیرتاش ئازادنەکراوە

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 20/11/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی دەمپارتی دەڵێت: نازانن بۆچی تا ئێستا دەمیرتاش ئازادنەکراوە و خوازیارن دەرفەتی چارەسەریی لەبارنەبرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی لە نوێترین لێدوانییدا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: خوازیارن ئەم قۆناغەی پڕۆسەی چارەسەریی تێپەڕێت و ئەو دەرفەتەی بۆ ئاشتیی هاتوەتە پێش لەبارنەبرێت.

 

وتەبێژی دەمپارتی وتیشی پێیان سەیرە تا ئێستا سەڵاحەدین ئازادنەکراوە و بەهەموو پێوەرێک دەبوو ئازادبکرایە نازانن بۆ تا ئێستا لە زیندانە و ئازادنەکراوە.

ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی ئەوان وەک هەمیشە لەگەڵ برایەتی گەلان و دیموکراسییدان و هەموو هەوڵێکیش بۆ ئاشتیی و پێکەوەیی و زەوییەنی دیموکرات دەدەن...

115 جار خوێندراوەتەوە