عەلی قەرەداخی: پەیوەندیم بە دیارنەمانی پارەی هاوکاریی غەززەوە نییە

KNN : Kurdish News Network
12:09 - 20/11/2025
کوردستان
+
-

عەلی قەرەداخی ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە دیارنەمانی هاوکارییەکانی غەززەوە هەبێت و دەڵێت بەبێ ئاگاداریی خۆی ناو و وێنەی بەکارهاتووە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دیارنەمانی نیو ملیار دۆلار لەو پارانەی وەک هاوکاریی بۆ خەڵکی غەززە کۆکراوەتەوە، ئیخوانەکان تۆمەتبار دەکرێن بە بردنی پارەکە و لەوبارەیەشەوە عەلی قەرەداخی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە پەیوەندیی بە دیارنەمانی پارەکەوە هەبێت.

 

 

عەلی قەرەداخی ئاماژەی بەوەداوە، ڕێکخراوی "وقف الامة" کە پارەکەی کۆکردووەتەوە بە مەبەستی ناردنی بۆ غەززە، وێنەی ئەویان بەبێ ڕەزامەندی خۆی بەکارهێناوە، پاش زانینیشی ڕێکخراوەکەی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی وێنەکەی لابەرن.

 

 

لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە خێرخوازان و ڕێکخراو و کەسایەتیی و وڵاتان هاوکاریی داراییان بۆ لێقەوماوانی غەززە کۆکردەوە و دایان بە ڕێکخراوێک گوایە دەیگەیەنێتە دەستیان، بەڵام دواتر دەنگۆی دیارنەمانی 500 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بڵاوبوویەوە و ڕێکخراوە ئیخوانییەکان بە هۆکار و بکەر تۆمەتبار دەکرێن...

214 جار خوێندراوەتەوە