سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: ده‌سته‌كه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن
پاره‌ی به‌تاڵانبراوی عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌و گه‌نده‌ڵكارانیش بداته دادگا.
هەواڵ:KNNC
محمه‌مه‌د عه‌لی لامی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی
كه له‌ماوه‌كانی رابردودا عێراقی پێداتێپه‌ڕیوه زیانێكی گه‌وره‌ی له‌دارایی
گشتیی داوه‌وئه‌وه‌ش وایكردوه كه هه‌ندێك له‌داواكراوان ئه پاره‌یه‌ی له‌رێگه‌ی
گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌ده‌ستیانهێناوه ئاودیوی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
توانراوه 51 داواكراو له‌ده‌ره‌وه بۆ عێراق بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌و بدرێنه دادگا.
لامی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌سته‌كه‌یان له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
پارانه‌دایه كه به‌تاڵان براونه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌شڵێت ده‌سته‌كه‌یت پێداگره
له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی توانی ستاقه‌كه‌ی له‌به‌كارهێنانی پرۆگرامه مۆدێرنه‌كان له‌پێناو بەدواداچوونی جوڵەی پارە لە ڕێگەی سیستەمی بانکی تەقلیدی
و دیجیتاڵی و هه‌روه‌ها بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و بەرنامەکانی ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساختە.
به‌پێی ئاماروداتا به‌رده‌سته‌كان
له‌ماوه‌ی نێوان 2003 بۆ 2025 بڕی یه‌ك تریلیۆن و 459
مليار دۆلار به‌تاڵان براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیش كه له‌م ساڵانه‌ی رابردودا له‌عیراق ئاشكرابوو دزی سه‌ده‌بوو كه‌تیایدا بڕی (نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار) دزراو تائێستاش
دۆسێكه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
109 جار خوێندراوەتەوە