هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان
لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سوپای سوریا بەردەوامە
و دەشڵێت: دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق بەهۆی ئیسرائیلەوە وەستاوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا راگەیاندووە، دانوستانەکانی
نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بە هۆی دەستوەردانی ئیسرائیل
لە باشووری سووریا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراون، هەروەها ئامانجی تورکیا ڕێزگرتنە لە
یەکپارچەیی و سەروەری خاکی وڵاتان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد، کە گفتوگۆکان
لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی سوپای
سوریا بەردەوامە.
859 جار خوێندراوەتەوە