سه‌ۆركوه‌زیری پێشوی عێراق له‌هه‌ولێره‌

KNN : Kurdish News Network
08:04 - 17/11/2025
کوردستان
+
-

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ مستەفا كازمی،سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوی عیراق  گەیشتە هه‌ولێرو و له‌وێش له‌لایه‌ن  ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازی لێكرا.

 

هەواڵ:KNNC

ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی  بۆ به‌شداریكردنه‌  لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) كه‌ لە شاری دهۆک به‌رێوه‌ ده‌چێت.

 

 

 لە کۆڕبەندی ئەمساڵدا جگه‌ له‌به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان  محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و سەدان سەرکردە، کەسایەتیی سیاسی، نوێنەر، دیپلۆمات و کەسانی دیكەی ئەکادیمی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر ململانێ و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەدوای ئاشتی و چارەسەرێکی درێژخایەن دەگەڕێن .

موستەفا کازمی ناوی تەواوی موستەفا عەبدولەتیف مەشتەت غەریباوییە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری بەغدادی عێراق لەدایکبووە، سیاسەتوانێکی سەربەخۆی عێراقییە و ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بووە، لە کۆندا دژی هەریەک لە

حیزبی بەعس و سەدام حسێن بووە و چەند ساڵێک دوورخراوەتەوە و وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر لە پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی کاری کردووە، دواتر بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری الأسبوعية کە خاوەن ئیمتیازەکەی بەرهەم ساڵح بوو، خاوەنی بڕوانامەی

بەکالۆریۆسی یاسایە لە زانکۆی توراس لە ساڵی 2012، لە ساڵی 202 بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق .

 

 

160 جار خوێندراوەتەوە