بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە و دەڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتو
ئەمڕۆ دوشەممە 17-11-2025
کەش/ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە وە بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 7) کم دەبێت
سبەى سێشەممە 18-11-2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزمترین پلەى گەرمى نز یک دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9) کم دەبێت و لە کات و شوێنی تەم ( 2 -4 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
403 جار خوێندراوەتەوە