سه‌رۆكوه‌زیرانی
ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر داوایه‌كی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی كه‌رتی
غه‌ززه بۆ دوو ناوچه .
هەواڵ:KNNC
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئیسرائیلی بڵاویانكرده‌وه
؛بینامین نه‌تانیاهۆداوایه‌كی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كردوه بۆ دابه‌شكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌و هێڵی زه‌ردیش كه غه‌ززه‌ی
كردوه به‌دو به‌شه‌وه وه‌ك دیواری به‌رلین ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاویكردوه‌ته‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌یان توشی
شۆك بووه به‌رامبه‌ر رازیبونی نه‌تانیاهۆ به‌دابه‌شكردنی كه‌رتی غه‌ززه و به‌و
پێیه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی سوپاوه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه
ده‌یگرێته‌وه و ده‌ستپێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه‌ش له شاری ره‌فه‌حه‌وه ده‌بێت.
668 جار خوێندراوەتەوە