سەرۆکی ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت: ئەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکراوە پێشێلکاریی
دەستورە و نەبوونی ترس لە یاسا هۆکارە بۆ بەردەوامیی پێشێلکاریی.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: وادەی هەڵبژاردن پێشلکاریی دەستور دەبێت
هەڵبژاردن 45 ڕۆژ پێش کۆتایی خولی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و ئەم خولەش لە 9ی کانونی
دووهەم-1 دەستی پێکردوە، واتا هێشتا ماوەی یاسایی خولەکە بەردەوامە و دەبوو لە
هەڵبژاردن لە 25ی تشرینی دووهەم-11 بەڕێوەبچێت، ئەوەش پێشێلکارییەکی زەقی دەستوری
عێراقە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، بە پشتبەستن بە وادە دەستورییەكان، کۆی ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ
پێکهێنانی حکومەتی نوێ تا نزیکەی چوار مانگ دەڕوات لەدوای ڕاگەیاندی ئەنجامی
هەڵبژاردن، بەڵام بەکارهێنانی دەستەواژەی لە "لە میانی" وایکردوە بابەتە
لاستیکی بێت و بەپێی خواستە سیاسییەکانی دەستکاریی بکرێت.
لە بەسیکی
قسەکانیدا وتویەتی، ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە، دانانی سێ پۆستە باڵاكە،
سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و کۆمار، زۆرجار لە ماوەی دیاریکراوی دەستور تێدەپەڕێت،
ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی دەستورە و پێچەوانەی گواستنەوەی دیموکراسیانەی دەسەڵاتە.
ناوبراو هۆکاری
تەواوی پێشێلکارییەکان و بەردەوامبوونیانی گەڕاندوەتەوە بۆ نەبوونی ترس لە یاسا و
لێنەپرسینەوە لە پێشێلکاران....
151 جار خوێندراوەتەوە