پرسی نەوتی هەرێمی
کوردستان بەشێکە لە ڕێککەوتنە نوێیەکەی نێوان عێراق و تورکیا، لە پڕۆژەکانی کەرتی
ئاویشدا کۆمپانیا تورکییەکان کێبڕکێکار دەبن.
هەواڵ:KNNC
پاش ئەوی دوێنی هەردو
وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە و ڕایەنگەیاند ڕێککەوتنیان لەچەند پرسیکی
نێوان هەردوولادا کردوە،
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی
پرسی ئاوی نێوان هەردوولا بڵاوکرایەوە، کە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی
کوردستانیش بەشێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتن.
بەپێی ڕیککەوتنەکە
دەبێت ڕێکارەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیا تورکییەکان بەپێی ڕێکارەکانی
کۆمپانیای سۆمۆی عێراقیی بێت و بەو جۆرە بفرۆشرێت کە ئەو دەیەوێت.
هاوکات لە پرسەکانی
ئاودا پڕۆژەکانی، باشکردنی کوالێتی ئاو و پاککردنەوەی و ئاودێرییکردن وەرگرتنەوەی
زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەسەڵاتی بەکارهێنانی ئاو بەپێی بەپێی پێویست، لە ڕێککەوتنەکەدان.
دەستنیشانکردنی پڕۆژەکانی ئاوی بە پشتبەستن بە
داواکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، ڕاگەیاندنی پڕۆژە پێویستەکان بەجۆرێک
کۆمپانیا تورکییەکان کێبڕکێی وەرگرتن و جێبەجێکردنیان بکەن.
پارەدارکردنی پڕۆژەکانیش بەپێی ڕێکارەکانی وەزارەتی
دارایی عێراق و لە داهاتی فرۆشی نەوت دەبێت بە بڕیای حکومەت....
740 جار خوێندراوەتەوە