لە سوریا دەستگیرا بەسەر 11 ملیۆن دەنک حەبی کەپتاگۆن و وەزارەت
ناوخۆی وڵاتەکەش ڕایدەگەیەنێت: لە لوبنانەوە هاتوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەریی دژە ماددە هۆشبەرەکان
لە پارێزگای حومس دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە نزیک بە 11 ملیۆن دەنک حەبی کەپتاگۆنی
تێدابووە.
وەزارەتەکە ڕوونی
کردوەتەوە ئۆتۆمبێلەکە لە لوبنانەوە چووەتە سوریا بە ماددەکانی نێویەوە.
جەختیشیان لە پاراستنی
سنورەکان و هەوڵەکانی بە قاچاخیی ماددەی هۆسبەر کردوەتەوە.
دوێنێش وەزارەتەکە
پوچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی قاچاخیی ماددەی هۆشبەری لە درعا و دێرەزوور ڕاگەیاند،
مانگێک پێش ئێستاش لە کاتی هەوڵی ڕێگریکردن لە هەوڵێکی بە قاچاخبردن و هێنانی
ماددەی هۆشبەر لەسەر سنورەکانی نێوان سوریا و لوبنان پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەت و باندێکی قاچاخ ڕوویدا...
86 جار خوێندراوەتەوە