ئیسرائیل لەبارەی دوایین تەرمی ڕادەستکراوی ڕایدەگەیەنێت: ئەو تەرمەی پێیاندراوەتەوە
هی دیلەکانی ئەوان نییە، جگە لەوەش تا ئێستا 12 تەرمی دیکە لای بزوتنەوەی حەماس
ماون.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئاگربەستدا، تەرمێک وەک یەکێک لەو تەرمە
ئیسرائیلییانەی لای بزوتنەوەی حەماسە ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ
لایەنی پەیوەندیدار لە تەلئەبیب ڕایگەیاند: ئەو تەرمە تەرمی هیچ کام لە دیلە
ئیسرائیلییەکان نەبووە.
لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەسەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ و بە نێوەندگیری
وڵاتان، لە 10ی ئەم مانگەوە ئاڵۆگوڕپێکردنی 20 ئیسرائیلیی بەرامبەر بە نزیکەی دوو
هەزار غەززەیی، ڕادەستکردنەوەی تەرمەکانیش بەشێکبوون لە پڕۆسەکە، کە 28 تەرم لای
بزوتنەوەی حەماس بوون.
جیا لەو تەرمەی دوێنێش، بزوتنەوەی حەماس 18 ڕوفاتی ڕادەستی ئیسرائیل کردوەتەوە،
حەماس پێشتر ئاماژەی بەوەدا بەهۆی ناشتنی تەرمەکان لەنێو تونێلەکان یاخود مانەوەیان لەژێر
داروپەرودی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا، پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەکە کاتی دەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێرێ شەو میسڕ
بە ڕێگەپێدانی ئیسرائیل تیم و کەرەستەی تایبەتی ناردە غەززە بۆ گەڕان بەدوای تەرمی
ئیسرائیلییەکاندا...
105 جار خوێندراوەتەوە