هەواڵگریی ڕوسیا دەڵێت
فەڕەنسا پلانی ناردنی هێزی سەربازیی هەیە بۆ ئۆکراین، ئاماژە بەوەش دەدات ئیمانیۆڵ ماکرۆن دەیەوێت ناوی وەک سەرکردەیەکی دیار بچێتە مێژووەوە.
هەواڵ:KNNC
دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی
ڕوسیا ئاشکرای کرد کە سەرۆکئەرکانی گشتیی فەڕەنسا ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی هێزێکی
دوو هەزار کەسیی بۆ ئۆکراین بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە کیێڤ.
هەواڵگرییەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، فەڕەنسا تەنانەت لەڕووی فریاگوزاریی تەندروستییشەوە ئامادەکاریی کردوە
تا لەگەڵ ئەو سەربازانە بچنە ئۆکراین و چارەسەری برینداران بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە،
فەڕەنسا هەموو ئەگەرێکی داناوە بۆ ئاشکرابوونی کارەکەی و وایدانەوە لەو کاتەدا
بڵێت تیمێکی چەند کەسی بۆ ڕاهێنان و مەشقی سەربازیی نێردراونەتە ئۆکراین.
لە کۆتاییدا هەواڵگریی
ڕوسیا ڕووی بابەتەکە کردوەتە سەرۆکی فەڕەنسا و ئاماژەی کردوە بەوەی، ئیمانیۆڵ ماکرۆن
خەونی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی هەیە لە ئۆکراین و بەو هیوایەیە لەو ڕێگەیەوە، وەک
سەرکردەیەکی دیار و کاریگەری سەربازیی جیهان ناوی بچێتە مێژووەوە....
181 جار خوێندراوەتەوە