كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌كاندیدكردنی جۆیل ڕەیبورن كه‌به‌دۆستی كورد داده‌نرێت بۆ پۆستی
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی پاشگه‌زبوه‌وه
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کۆشکی سپی
کاندیدکردنی له‌كاند كردنی جۆیل ڕەیبورن بۆ
پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک پاشگه‌زبوه‌ته‌وه،
دوای ئەوەی لە نێو ئەنجومەنی پیرانه‌وه ڕوبه‌ڕوی دژایه‌تی بوه‌ته‌وه.
ماڵپەڕەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، پێشتر ڕه‌یبورن وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ سوریا، وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك قسه‌ی زۆر له‌باره‌وه كراوه
له‌وانه گوایه له‌خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا دەستی هەبووە لە شاردنەوەی
ژمارەی ڕاستەقینەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا .
ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، سیناتۆری کۆمارییەکان
له‌وانه ڕاند پاوڵ دژی کاندیدکردنی ناوبراو بووە سەرەڕای ئەوەی ڕەیبورن بە دەنگی 15
بەرامبەر 7 پشتگیریی وەرگرتوه، ئەوەش وایکردوه کۆشکی سپی بە فەرمی کاندیدکردنەکە
بکشێنێتەوە.
885 جار خوێندراوەتەوە