دابەشکردنی موچە بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 28/10/2025
کوردستان
+
-

دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەری،می کوردستان لە دووهەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەشێکی دیکەی موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.


هەواڵ:KNNC


پاش ئەوەی دوێنی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب کرا، ئەمڕۆش دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتیی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، بۆ ئەمڕۆ،  موچەخۆرانی  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستیی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان موچەکانیان وەردەگرن.

 

هەروەها  موچەی بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.



هاوکات سبەینێش دابەشکردنی موچە لە کۆتاڕۆژیدا بەردەوام دەبێت و موچەخۆرانی هەریەک لە، هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم، دیوان و لیواکانی پێسمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، موچەکانیان وەردەگرن....

1489 جار خوێندراوەتەوە