ئەمەریکا
هاوکاریی دورزییەکانی سوەیدا دەکات، داواش لە وڵاتان دەکات هاوکاربن لە ئاوادانکردنەوەی سوریا چونکە کاریگەریی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمەریکا ڕایگەیاند: واشنتن بە چەند قۆناغێک هاوکاریی دورزییەکانی سوەیدا دەکات و
لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەکانیان.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، هاوکارییەکە بۆ قۆناغی ئێستا بریتییە لە دابینکردنی ئاو و
خۆراک ێداویستییەکانی ڕۆژانە بۆ 60 هەزار کەسی سوەیدا، لەگەڵ ئەوەشدا ماڵەکانیان
بۆ نۆژەن دەکاتەوە و تۆڕی ئاو و کارەبای ناوچەکەش چاکدەکاتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هەرچەندە شەڕ لە وڵاتەکە کۆتایی هاتوە بەڵام تا ئێستا سوریا لەڕووی ئاساییشەوە نائارام و ناسەقامگیرە.
داواشی لە
وڵاتان کردوە هاوکاریی بۆ ئاوەدانیی و ژیان پێشکەش بە
گەلی سوریا بکەن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی وڵاتەکە، چونکە بۆ دەستەبەرکردنی
ئاشتیی و سەقامگیری هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر گرنگە...
122 جار خوێندراوەتەوە