سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل
رایگه‌یاند؛ هه‌ندێك وڵات ناتوانن بۆ به‌شداریكردن
له‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی له‌غه‌ززه هێز ره‌وانه بكه‌ن و له‌و پرسه‌شدا حكومه‌تی ئه‌مریكا
هاوڕایه.
هەواڵ:KNNC
بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌ده‌ستپێكی
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی حكومه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه
هێزی ئه‌و وڵاتانه دیاری ده‌كات كه بۆیان هه‌یه به‌شداربن له‌هێزی نێو ده‌وڵه‌تی
له‌غه‌ززه‌و توركیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ناتوانێت هێز ره‌وانه بكات.
ئه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی
ئیسرائیل له‌كاتێكدایه كه به‌پێی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ توركیا ده‌توانێت وه‌ك لایه‌نێكی
نێو ده‌وڵه‌تی به‌شداری له‌سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه بكات
به‌ڵام وه‌ك ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ
ئیسرائیل دوپاتیكرده‌وه؛ ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ی هێز ره‌وانه‌ی غه‌ززه ده‌كات جێی
ره‌زامه‌ندی ته‌لئه‌بیب بێت.
305 جار خوێندراوەتەوە