لە بەغداد تەقینەوەیەک
ڕوویدا و باڵیزخانەی ئەمەریکاش دەڵێت: شوێنی تەقینەوەکە ناوەندێکی ستراتیژیی
ئەمەریکایە و یەکەمینجار نییە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕووبدات.
هەواڵ:KNNC
بەیانی ئەمڕۆ
تەقینەوەیەک لە بەغدادی پایتەخت و لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕوویدا،
لەو بارەیەوە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 09:00 ئاگادارکراون لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە نزیک فرۆکەخانە کە ناوەندی پشتیوانی دیپلۆماسی
واشنتنە لە بەغداد.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا
ئاماژەی بەوەشداوە کە ناوەندی دیپلۆماسییەکەیان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
بەغدادە و شووێنێکی ستراتییژیی ئەمەریکایە و یەکەمینجار نییە کە تەقینەوەی
کۆنترۆڵکراو ڕوودەدات لە نزیکی
ئەوش لە کاتێکدایە تەمموزی ساڵی ڕابردوش تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە نزیک ناوەندەکەی ئەمەریکا لە هەمان شوێن ڕوویدا...
158 جار خوێندراوەتەوە