هەسەدە: ئارامیی لە ناوچەکانمان بەرقەرارە

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 26/10/2025
کوردستان
+
-

هێرش کرایە سەر پێگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەسەدە جەخت لە سەقامگیریی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی دەکاتەوە.


هەواڵ:KNNC


هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی چالاکی دژی هێزەکانیان بەردەوامە و دوێنێ لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بە ئاڕ پێ چی هێرش کراوەتە سەر پێگەیەکیان.



هەسەدە وردەکاریی زیاتری داوە و ئاماژەی بەوەداوە، هێرشەکە لە ڕۆژیاوای ڕووباری فوڕات، لە گوندی بوحەمام لە دێرەزەوور ئەنجامدراوە و لەلایەن شەڕڤانانەوە وەڵامدراوەتەوە بەبێ زیانی گیانیی.



هەسەدە لە کۆتاییدا جەختی لە ئارمیی و سەقامگیریی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کردوتەوە و ڕایگەیانداوە، هێزەکانی شەڕڤانان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆن و چالاکیی و دەستنیشانکردن و دەسبەسەرکردنی تاوانباران....

45 جار خوێندراوەتەوە