ئاکپارتی: هەنگاوی پەکەکە گرنگە و سورین لەسەر چەکداماڵین

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 26/10/2025
کوردستان
+
-

ئاکپارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کشانەوەی گەریلاکانی باکوری کوردستان ڕاگەیاند و جەخت لە لەناوبردن و چەکداماڵینی هێزە دژبەرەکانی دەوڵەتەکە دەکاتەوە.

هەواڵ:KNNC

 

 

عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی، لەدوای هەنگاوەکەی ئەمڕۆی پەکەکە و ڕاگەیاندنی کشانەوەی گەریلاکان لە باکوری کوردستان ڕایگەیاند: پێشوازی لە هەنگاوەکە دەکەن و هەڵوەشاندنەوەی مەترسییەکانی سەر ئەنقەرە بۆ ئەوان بنەمایە.

 

 

عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەداوە، تورکیا بەردەوامە لە چەکداماڵین و دورخستنەوەی ئەو هێزانەی لە ناو تورکیا و عێراق و سوریا هەڕەشەن بۆسەر ئازادیی و جارێکی دیکە جەختی لە تورکیای بێتیرۆر کردەوە.

 

 

وتەبێژەکەی ئاکپارتی هەنگاوەکەی پەکەکەی بۆ کشانەوە بە نەخشەڕێگەی تورکیای ئازاد و پاککردنەوەی دیموکراسییەت لە هەڕەشەکان ناوبردوە.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە پەکەکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوە لە باکوری کوردستان و تورکیا جەختیان لە هەنگاونانی دەوڵەت کردەوە بۆ پڕۆسەکە و ڕایانگەیاند: کورد هەموو هەنگاوێکی ناوە و مەرجە دەوڵەتی تورکیاش بە یاسایی و سیاسیی لە پڕۆسەکەدا بێت...

386 جار خوێندراوەتەوە