ئەمڕۆ پەکەکە "کشانەوە لە تورکیا" ڕادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 26/10/2025
کوردستان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی و بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەریی، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە تورکیا بدەن.

 

رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردوە، دوای ئەوەی پەکەکە لەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی داماڵینی چەکیان بردۆتە قۆناغێکی نوێ.

 

رۆژنامەکە دەڵێت:"پەکەکە پابەندبوونی خۆی بە پڕۆسەکە واتە هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵین دووپات دەکاتەوە و کشانەوەی سەرجەم هێزەکانیشی لە تورکیا ڕادەگەیەنێت".

 

هەروەها بڕیارە گروپێکی 30 کەسی لە تورکیاوە بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بکەن کە لە قەندیل بەڕێوەدەچێت.


1818 جار خوێندراوەتەوە