سەرۆکی ئەمەریکا بە نیازی کۆبوونەوەیە لەگەڵ ڕێبەری
کۆریای باکور و ئەمجارە دۆناڵد ترەمپ هیچ مەرجێکی پێشوەختەی بۆ دیدارەکە نییە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی ئەمەریکا
لەم بڵاویانکردەوە کە بەرپرسانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بە نهێنی تاوتوێی پرسی ڕێکخستنی
کۆبوونەوەیەک دەکەن لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکور.
بە وتەی بەرپرسانی
واشنتن دۆناڵد ترەمپ ئامادەی کۆبوونەوەیە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون بەبێ دانانی هیچ
مەرجێکی پێشوەختە،
لە بارەیەشەوە
لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕێبەری کۆریای باکور ئامادەیی خۆی بۆ دیدار و کۆبووەنەوە
لەگەڵ دۆناڵذ ترەمپ دەربڕی، بەو مەرجەی ئەمەریکا پرسی داماڵینی کۆریا لە ئەتۆم
هەڵبگرێت.
دوادیداری نێوان
ئەو دو سەرکردەیە لە ساڵی 2019دا بوو، یەکەمین جاریشە کە دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی
دەرببڕێت بۆ کۆبوونەوەی بێمەرج لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا...
332 جار خوێندراوەتەوە