پەکەکە لە هەنگاوێکی
نوێدا کشانەوەی گەریلاکانی لە باکوری و کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند و بڕیارەکەش بۆ
بەرەپێشبردنی قۆناغی پڕۆسەیی چارەسەری ناودەبات و داوای دەستبەجێ هەنگاو لە تورکیا دەکات.
هەواڵ:KNNC
لە هەنگاوێکی
مێژووییدا ئەمڕۆ گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە بناری قەندیل
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە لە چوارچێوەی ئەو
پڕۆسەیەی چەند مانگێکە دەستی پێکردوە.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبونیی
25 گەریلا و سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە و
بێژین دەرسیم ئەندامی دەستەی هەرێمی یەژاستار کە لە باکوری کوردستانەوە هاتبو، هەروەها
دەڤرین پالو فەرماندەی فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەلە-هەپەگە بەڕێوەچوو.
پەکەکە لە
ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئێمەی لایەنی کورد لە هەشت مانگی ڕابردوودا بۆ
نپڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتی هەنگاو مێژوویی و گەورەمان ناوە، لە 1ی ئازار ئاگربەست
و هەفتەکەی دوای ئەوەش کۆنگرەی خۆڵوەشاندنەوەمان بەست، لە 11ی تەمموزییشدا
مەڕاسیمی چەکلەناوبردنەمان ئەنجامدا و سەلماندمان کە بۆ ئاشتیی کۆتایی بە چەکداریی
دەهینین.
پەکەکە: ههڵوێسته بوێرانه و فیداكارانهیهی كورد كه ههمیشه لایهنگری
ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، بهشێوهیهكی گشتی له ناوخۆ و دهرهوهی
توركیاش پێشوازییهكی گهرمی لێكراوە زەویینەیان بۆ ئاشتیی ڕەخساندوە.
لە کۆنگرەکەیاندا
ئاماژەیان بەوەشدا، لەسەر بنچینهی بهرنامه و بڕیارهكانی
كۆنگرهی 12 به دهستوری عهبدوڵا ئۆجالان دهستیان به ههنگاوی كشانهوهی ئهو
هێزکەنای گەریلا کردوە لە باکوری کوردستان و تورکیا، لەو سەنگەرانەی لهبهردهم
ئهگهری مهترسی پێكداداندان زەویینەیان لەبارە بۆ ڕوودانی ئهگهری نهخوازراو.
پەکەکە ڕاشیگەیاندوە،
کە پێویستە لایەنی بەرامبەر کە دەوڵەتی تورکیایە، دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی
بنێت، کە بەشێکن لە مەرجەکانی پەکەکە و کۆنگرەی 12یان، دەشبێت یاساکانی پەیوەست بە
ئازادیی و ڕاگوزەری تایبهت به پەکەکە به بنچینه وهربگیرێت
بۆ بەشداری سیاسهتی دیموکراسیی...
121 جار خوێندراوەتەوە