خۆڵبارین دەسپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 25/10/2025
کوردستان
+
-

لە عێراق خۆڵبارین دەستپێدەکات و سەرماش ڕوو لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسیی عێراق پێsبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لەمڕۆوە خۆڵبارین لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەسپێدەکات.

 

 

دەستەی کەشناسیی لەبارەی پلەکانی گەرما ئاماژەی بەوەداوە، پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و تەنانەت لە بەرەبەیاندا کەشوهەوا سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش سەرمای تەواو دەبێت.

 

پێشبینییەکام بۆ هەریمی کوردستان ئاسمان هەور و ساماڵ و پلەکانی گەرماش، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سلێمانی نزمترین پلەی هەیە کە 28 پلەی سیلزییە و دهۆک 29 پلە، هەولێر 30 پلە و کەرکوک بە 32 پلەی سیلیزیی بەرزترین پلەی گەرمای هەیە.

 

لە شارەکانی عێراقیش گەرمترینیان بەسڕەیە کە 39 پلەی سیلیزیی هەیە و بەغداد 35 پلە و نەینەواش بە 32 پلەی سیلیزیی نزمترین پلەی گەرمای هەیە...

627 جار خوێندراوەتەوە