پەکەکە هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ پڕۆسەی چارەسەریی

KNN : Kurdish News Network
11:16 - 25/10/2025
کوردستان
+
-

پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاوی نوێ دەنێت لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و سبەینێ هەنگاوە نوێیەکە ئاشکرا دەکەن.


هەواڵ:KNNC

لە چوارچێوەی بانگەوازیی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی پەکەکە، سبەینێ گەریلاکانی ئازادیی هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێن.



میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردوە، کە بڕیار وایە سبەینێ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا هەنگاوێکی نوێ بنێن.



ئاماژەیان بەوەشداوە، کە گەریلاکانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە.

 

27ی شوباتی ئەمساڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕیبەری زیندانیکراوی پەکەکە بانگەوازێکی بۆ ئاشتیی و چارەسەریی بڵاوکردەوە ، لەپاش ئەوەش لە سەرەتاکانی مانگی ئایاردا پەکەکە کۆنگریەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدا و لە 11ی تەمموزیشدا لە مەڕاسیمێی سیمبولیدا گروپێکی 30 گەریلایی مەڕاسیمی چەکلەناوبردنیان لە ئەشکەوتی جاسەنەی سلێمانی ئەنجامدا...

639 جار خوێندراوەتەوە