تورکیا لە باکوری کوردستان ئاگربەستی پێشێلکرد و ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 25/10/2025
کوردستان
+
-

تورکیا لە باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و هەپەگەش دەڵێت: بەرپرسیارییەتی هەر پێشهات و وەڵامدانەوەیەک لەلایەن گەریلاوە لە ئەستۆی ئەوانەیە کە فەرمانیان کردوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە 14 و 15ی ئەم مانگەدا هێزکانی سوپای تورکیا لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دژی گەریلاکان ئەنجامداوە.

 

هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازیییەکانی تورکیا لە هەریەک لە ناوچەکانی، ئامەد و چەولیگ و هێریکۆڵ و بێستا ئەنجامدراون.

 

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بەرپرسیارییەتی هەر پێشهات و کاریگەرییەکی سەر پەیوەندییەکان و کاردانەوەی گەریلاکانی ئەو ناوچانەی خسوتوەتە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەی فەرمانیان داوە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و چالاکیی سەربازیی لەو ناوچانە کە پێشێلی ئاگربەستیان کردوە...

1026 جار خوێندراوەتەوە