چوارچێوه‌یه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌لاوازی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانییه‌وه هه‌یه
هەواڵ:KNNC
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌تۆڕی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند؛ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێن لاوازیی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی بۆ پلانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان بقۆزێته‌وه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هه‌وڵه‌كانیه‌وه هه‌یه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی .
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه ، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندی به‌بنه‌بڕكردنی په‌كه‌كه و دژایه‌تیكردنی تیرۆر نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات،به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خواستی فراوانخوازی ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌یه‌و له‌چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێكدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ناوچه پڕ له‌نه‌وته‌كان بجوڵێت.
157 جار خوێندراوەتەوە