ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه ئه‌و خێزانه‌ی ئه‌م ساوایه‌یان به بڕی 250
ملیۆن به‌خێزانێكی تر فرۆشتوه خه‌ڵكی ناوچەکانی دەوروبەری شاباد بوون و لە
ئێستادا لە کرماشان نیشتەجێن.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌م مامەڵه‌یه پاش بڵاو
کردنەوەی ڕیکلامی فرۆشتنی منداڵ لە ماڵپەڕی ئینتێرنتی کڕین و فرۆشتن «دیوار»
جێبەجێ کراوە و
دیاردەی فرۆشتنی منداڵ لە ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، به‌هۆی
هەژارییه‌وه له‌ناوچه جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵداوه.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم مامەڵە بە بێ چاوەدێری فەرمی ناوەندە دەوڵەتییەکان و پشتگیرییەکان جێبەجێ کراوە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیگیریی یا کاردانەوەیەکی خێرا لە لایەن بەرپرسان ڕووی نەداوە.
1225 جار خوێندراوەتەوە