چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی چەکداماڵینی میلیشیاکان و کشانەوەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 23/10/2025
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی پەیوەندی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق دەدەنەوە بۆ چەکداماڵینی هێزە میلیشیاکانی عێراق و پرسی کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراقیش تاووتوێ دەکەن.


هەواڵ:KNNC

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەنەوە دەکات لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چەکداماڵینی هێزەکانی سەر بە ئێران.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری خۆی لەبارەی بابەتی پەیوەندییەکە دەدات بۆ پرسی چەکداماڵینی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق.

 

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و قۆناغەکانییەتی لە عێراق.

 

هاوکات پرسی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە لەڕووی ئاساییش، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییاکن تاووتوێ دەکرێت.

 

ڕۆژی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکا تەلەفۆیندا باسیان لە چەکداماڵیانی هێزەکانی سەر بە ئێران کرد و بە مەترسیی بۆسەر ئاساییش و سەقامگیریی ناوبرا...

157 جار خوێندراوەتەوە