به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی
كه‌كۆمپانیای گرایل له ئه‌مریكای باكور به‌ناوی
تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنی گالێری ئه‌نجامیداوه و له‌سه‌ر زیاتر له 23هه‌زار مرۆڤ
تاقیكراوه‌ته‌وه ، ئه‌وه روونبوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت زیاتر له 50جۆری شێرپه‌نجه
په‌ی پێببرێت و ره‌نگه ئه‌وه‌ش یارمەتیدەر بێت بۆ خێراکردنی
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.
تاقیکردنەوەکە توانیویەتی
کۆمەڵێک شێرپەنجەی بەرفراوان دەستنیشان بکات، کە سێ لەسەر چواریان لە هیچ بەرنامەیەکی
پشكنینی ئاسایدا ده‌رناكه‌ون.
سایتی BBC به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌پێی تاقیکردنەوەکە
كه بۆ 25 هەزار کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا
و کەنەدا لە ماوەی ساڵێکدا ئەنجامدراوه ، ده‌ركه‌وتوه نزیکەی یەکێك لە هەر 100 کەس ئەنجامێکی ئەرێنی هەبووه
و لە سەدا 62ی ئەم حاڵەتانەش دواتر ساغبوه‌ته‌وه
كه شێرپەنجەیان هه‌یه.
دکتۆر نیما نەبەوی زادە،
مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی تیشکدانەوە لە زانکۆی تەندروستی و زانستی ئۆریگۆن، ده‌ڵێت؛ داتا‌کان دەریدەخەن کە پشکنینەکە دەتوانێت
"گۆڕانکاری ڕیشەیی" شێوازی نزیکبوونەوەمان لە دۆزینەوەی زوویی شێرپەنجە
ئه‌نجامبدات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه حەوت هێندە باشترن لە کۆی ئەو ئەنجامانەی لە پشکنینی
ئاسایی دەردەکەون و پێشبینی دەکرێن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە .
1682 جار خوێندراوەتەوە