شاره‌زایه‌كی ئابوری ده‌ڵێت عیراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له‌به‌رێوه‌به‌ردنی كه‌رتی دارایی و قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عیراقیش گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی بێ وێنه.
هەواڵ:KNNC
نەبیل مەرسومی ئابوریناسی عیراقی نیگه‌رانی
خۆی له‌به‌رامبه‌ر دوا راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عیراق ده‌ربڕی و ده‌ڵێت؛
ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی جەختی لێكردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه کە بودجەی گشتی له‌ماوه‌ی
سێ ساڵی رابردودا کورتهێنانی ڕاستەقینەی تۆمارکردووە
، كه زیاتر لە 35 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و
بوونی زیادەی دارایی گەورە به‌بڕی
22 ترلیۆن دینار.
مه‌رسومی له‌پۆستێكیدا له‌فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه
"ئه وه ی زۆر جێگه ی نیگه ڕانییه ئه م کورتهێنانه له ڕێگه ی قه ڕزه کانی ناوخۆیه
وه دابینکراوه ، که گه یشتوه‌ته به‌رزترین ئاست له مێژووی عێراقداو بڕی 91 ترلیۆن
دیناری تێپه ڕاندوه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌و ئه‌وه‌ی روویداوه
شکستێکی ڕوونه له به ڕێوه بردنی سه رچاوه داراییه‌کان و چڕبونه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ
سه‌ر ئابووری نیشتیمانی .
89 جار خوێندراوەتەوە