کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکان بۆ کاندیدەکان: کارتی دەنگدان بکڕن جگە لە سزای ماددیی، بێبەش دەبن لە هەڵبژاردن

KNN : Kurdish News Network
08:26 - 19/10/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردوەتەوە، سەپاندنی سزای دارایی لە نێوان دوو بۆ دە ملیۆن دیناری ئەو کاندیدانەدەدرێت کە سەرپێچی ڕێساکانی هەڵبژاردن دەکەن، هەروەها  هەوڵدان بۆ کڕین یان لەناوبردنی کارتی دەنگدەر تاوانی گەورەی هەڵبژاردنە و ئەگەر ئەو تاوانە ساغببێتەوە بەسەر هەر کاندیدێکدا لە هەڵبژاردن بێ بەش دەبێت.

هەواڵ:KNNC

 

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن، لەراگەیەندراوێکدا  رایگەیاند، "کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، لەوانەش چاودێریکردنی مەلەفی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەپێی پەیڕەوی ژمارە (4) کە رێکخستنی بانگەشەی کاندیدەکان دەکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە، کۆمسیۆن چاودێری نزیکەی 400 پێشێلکاری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کردووە لەلایەن کاندیدەکان و حزبەکان و هاوپەیمانییەکانەوە، کە زۆربەیان بریتی بوون لە دانانی ریکلام لە شوێنی دیارینەکراو یان ئیستغلالکردنی کاریگەریی فەرمی.

رونیشیکردەوە، ئەو سزایانەی سەپێندراون غەرامە بوون لە دوو ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار، کە بەرزترینە تا ئێستا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی سزاکان بۆ بێبەشبوون لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدان بۆ کڕین یان لەناوبردنی کارتی دەنگدەران وایکردووە کۆمسیۆنەکە بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری سکاڵای تاوانکاری لەسەر ئەو کەسانە تۆماربکات کە پەیوەندییان پێوە هەیە، کە لە ئێستادا کەوتوونەتە ژێر رێکاری یاسایی لەبەردەم دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی کارامەدا و ئەگەر سزاکان بسەلمێنرێت، رەنگە بێبەشکردنی هەمیشەیی لێبکەوێتەوە  لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان.

63 جار خوێندراوەتەوە