حکومەتی ئیسرائیل
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گۆڕینی ناوی فەرمی جه‌نگی غەززە
لە "جەنگی شمشێری ئاسنین"ه‌وه بۆ "جەنگی هه‌ستانه‌وه"،
له‌ده‌ستپێكی کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاته‌كه‌یدا، بنیامین نەتانیاهۆ رایگه‌یاند "ئەمڕۆ پێشنیازێک دەخاته بەردەم حکومەت بۆ ئەوەی ناوی جه‌نگه‌گه بە ناوێکی فەرمی و هەمیشەیی ناوبنرێت، ئەویش
جه‌نگی هه‌ستانه‌وه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌وان لە کارەساتی
ترسناکی ٧ی ئۆکتۆبەر هه‌ستاونه‌ته‌وه‌و ئەوەش جه‌نگی هه‌ستانه‌وه‌و رابونی گەلەکەیانە،
كه‌درێژکراوەی ڕاستەوخۆی جه‌نگی سەربەخۆییه.
نه‌تانیاهۆ جه‌ختیكرده‌وه كه ته‌لئه‌بیب توانیویه‌تی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی
ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر بوونی ئیسرائیل نه‌هێڵێت.
له‌ئاستێكی تردا ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری
ئیسرائیل ڕایگەیاند "حەماس بە زه‌حمه‌ت
تێده‌گات کە ئیسرائیل سوورە له‌سه‌ر
پاراستنی سەربازەکانی و ڕێگری‌کردن لە هەر زیانێک كه‌به‌ریان بكه‌وێت و دوپاتیشكرده‌وه؛
رێنماییان داوه‌ته سوپا زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی حه‌ماس بده‌نه‌وه
.
وایشی حەماس باجی قورس دەدات بۆ هەر پێشێلکارییەکی
ئاگربەست و ئەگەر پەیامەکە تێنەگەیشتن،ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی توندتر تێیانده‌گه‌یه‌نین.
322 جار خوێندراوەتەوە