عێراق بەبەهای 6.5 ملیار دۆلار 250 تانك لەكۆریای باشور دەكڕێت

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 14/10/2025
عێراق
+
-

عێراق بەبەهای 6.5 ملیار دۆلار 250 تانكی جۆری K2 Black Panther لەكۆریای باشور دەكڕێت.

 

KNNC

رۆژنامەی ئارمی ڕیكۆنشن كە تایبەتە بەكاروباری سەربازی ئاشكرایكرد" عیراق بەنیازی كڕینی 250 تانكی جۆری K2 Black Panther لەكۆریای باشور كەبەهاكەی 6.5 ملیار دۆلارە.

 

وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێكردوە؛ بەغدا دەیەوێت تانكە كۆنەكانی جۆری ئەبرامزی ئەمریكی و سۆڤێتی لەكاربخات و بەو جۆرە تانكانەی  كۆریای باشور بیانگۆڕێت .

 

واشچاوەڕوان دەكرێت شاندێكی باڵای عیراق بەسەرۆكایەتی سەرۆك ئەركان سەردانی كۆمپانیای هیوندای رۆیتم بكات  بۆ كڕێنی تانكە نوێكان.

2172 جار خوێندراوەتەوە