وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 14/10/2025
کوردستان
+
-

وەزیری خویندنی باڵای هەرێم رایگەیان بۆ ئەمساڵ تەواوی دەرچوانیان وەرگرتوە و ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی زانکۆلاین دادپەروەرانەیە و ستەم لە هیچ خوێندکارێک نەکراوە.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، د کتۆر ئارام ئەحمەد وەزیری خویندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند وتی؛ تەواوی دەرچوەکانیان وەرگرتوە و سەمیان لە هیچ خوێندکارێک نەکردوە.

 

دکتۆر ئارام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەدەرەوەی پلانی خۆیان 15 هەزار خوێندکاریان وەرگرتوە و هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە کە وەرنەگیرێت، 

 

ژمارەی ئەو دەرچوانەش کە وەرگریراون لە زانکۆ و پەیمانگەکان، 51 هەزار و 725 خوێندکارن و لە ئەمرۆوە خوێندکاران دەتوانن پەڵپ بگرن لە ئەنجامەکانیان و یەک هەفتە مۆڵەتیان هەیە.

 

وەزیری خوێندنی باڵا لەباری نمرەی ئەمساڵیشەوە ئاشکرای کرد، ئاستی بەدەستهێنانی نمرە دابەزیوە، لە چاو ساڵی رابردودا بەتایبەت لە بەشی زانستی.

 

لەم لینکەوە ئەنجامەکان بزانە


4253 جار خوێندراوەتەوە