وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت: لەمەودوا لەڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە
چاودێری زیندانەکان دەکرێت و کارەکە بە خزمەتکردن و دڵنیابوون لە دۆخی زیندانەکان و کەسانی نێویان ناودەبات، کە کەسوکاری زیندانییانیش لەڕێگەیەوە زانیاریی وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد لەعیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەت سیستمی کامێرای چاودێریی
پێشکەوتوی لەنێو زیندانەکان جێگیر کردوە، کە بە نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتیی و
تەنانەت وەزیریش بەستراونەتەوە بۆ چاودێریکردنی کارەکان.
لەبارەی پڕۆسەکە لە زیندانەکان ئاماژەی بەوەدا، سیستمەکە هۆکارێکی باشی
چاودێریکردنی زیندانەکانە و کەسوکاری زیندانییەکانیش دەتوانن لە دۆخی تەندروستی و شوێن
و کاتی ئازادکردنیان دڵنیاببنەوە بەڕێگەی ئۆنلاین.
وتەبێژی
وەزارەتی داد وتیشی، لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە قۆناغی گرێبەستدان بۆ
قەدەغەکردنی سیگناڵی مۆبایلەکان لەنێو زیندانەکان بە مەبەستی ڕێگریی لە پەیوەندییە
نایاساییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کابینەی تایبەت بە پەیوەندییەکانی زیندانییان بەپێی
ڕێنماییەکان دابین دەکرێت..
123 جار خوێندراوەتەوە