ئه‌مریكا پێشوه‌خت ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه و ئاماده نابێت له‌گه‌ڵ هه‌رحكومه‌تێك
له‌به‌غدا مامه‌ڵه بكات ئه‌گه‌ر بێت‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێرانی له‌خۆ
گردبێت.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای
ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمریکا بیر لەوە
دەکاتەوە دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نەنێت و ڕەتیبکاتەوە و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا هاوکاری لەگەڵ هەر حکومەتێک له‌به‌غداد نه‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو "گروپه چه‌كداره‌كان"
لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لەخۆبگرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەڵوێستی
ئەمریکا دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەی "زۆرترین فشار" واشنتۆن لە ساڵی
2024ەوە پەیڕەوی لێدەکات، له‌پێناو سنووردارکردنی هه‌ژمونی ئێران لە عێراق لە ڕێگەی
دوو ڕێڕەوی هاوتەریبەوە: یەکەمیان سیاسی و هەڵبژاردنە، پەیوەستە بە هاوسەنگی هێز لەناو
پەرلەمانی داهاتوودا، دووەمیشیان یاسادانان و ئەمنییە، هەوڵدەدات ڕێگری لە هەر هەوڵێک
بکات بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی گروپه‌كانی نێو ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه خوازیارن لەگەڵ سوپا هێزێكی هاوته‌ریبیان هه‌بێت.
1198 جار خوێندراوەتەوە