نە بەغداد نوسراوی موچەی کرد و نە هەرێمیش داهاتەکەی ڕادەستکرد

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 19/10/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆش نە بەغداد نوسراوی موچەی کرد و نە هەرێمیش داهاتەکەی ڕادەستکرد

 

هەواڵ:KNNC

 

دەوامی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و نە بەغداد نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشتی کرد و نە هەرێمیش 120 ملیار دینارەکەی ڕەوانەی بەغداد کرد.

بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن پەیوەندیکرد بە وەزارەتی دارایی هەرێم و لە وەڵامدا وتیان: بڕیار بووە ڕۆژی یەکشەممە یان دوشەممە بەغداد نوسراو بکات بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی هەشت ، ئێمەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردرابووین کە هەرکاتێک نوسراوی خەرجکردنی موچەمان بەدەست گەیشت، ئەوا 120 ملیار دینارەکە کە ئامادەیە بیخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

 

لەلایەکی دیکەوە هەر بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، لە ڕۆژی یەکشەممەوە 48 ملیار دینارەکەی سلێمانی ئامادەیە و تائێستا داوا نەکراوە کە ڕەوانەی هەولێر بکرێت تا لەگەڵ 72 ملیارەکەی هەولێر و دهۆک ئامادە بکرێن وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت....

سلێمانی - بڕیار نامیق

360 جار خوێندراوەتەوە