عێراق؛ لە مانگێکدا زیاتر لە 30 هەزار هاوسەرگیریی و شەش هەزار جیابوونەوە تۆمارکراوە

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 19/10/2025
عێراق
+
-

مانگی ڕابردوو لە عێراق زیاتر لە 30 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە و لە بەرامبەریشدا زیاتر لە شەش هەزار جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەغدادیش لە پلەی یەکەمدایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری پڕۆسەکانی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵی شارەکانی عێراقی بەبێ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکان، لەو مانگەدا 30 هەزار و 205 پڕۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە.

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی ڕابردوو شەش هەزار و 719 کەس دۆسییەی جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون.

 

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە، بەغدادی پایتەختی عێراق لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکانی ئەنجامدانی هاوسەرگریی و جیابوونەوە دێت و لە هەمان مانگدا، پێنج هەزار و 316 هاوسەرگریی و دوو هەزار و 117 جیابوونەوە، لە کەرخ و ڕەسافە تۆمارکراوە، نەینەواش بە ئەنجامدانی سێ هەزار و 698 گرێبەستی هاوسەرگیریی و 550 دۆسییەی جیابوونەوە لە پلەی دووهەم دێت...

49 جار خوێندراوەتەوە