رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
ئاشكرایكرد "كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسییه‌وه له‌سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن
هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی رێكخراوه‌كه‌یان و 20 كارمه‌ندیان وه‌ك بارمته
ده‌ستبه‌سه‌ركردوه كه 15یان بیانین.
هەواڵ:KNNC
جین ئالەم، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن رایگەیاند: پێنج
کارمەندی نیشتمانی و 15 کارمەندی نێودەوڵەتی لەنێو باڵەخانەکەدا وه‌ك بارمته به‌دەستبەسەری
ماونەتەوە و له‌هه‌مان كاتیش‌دا تۆمه‌تێكی عەبدولمەلیک حوسی، سەرکردەی حوسییه‌كانی ره‌تكرده‌وه كه رایگەیاندبوو ؛ یەکێک
لە مەترسیدارترین شانەکانی سیخوڕییان هەڵوەشاندوەتەوە، کە پەیوەندی بە رێکخراوە
مرۆییەکانی وەک بەرنامەی جیهانیی خۆراک و یونیسێفەوە هەبووە.
483 جار خوێندراوەتەوە